بۆچی پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی درێژکردەوە؟

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەمەبەستی دەرکردنی چەند یاسایەک و بەتایبەت درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، پەرلەمانی عێراق بریاریدا پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ماوەی 30 رۆژ دوابخرێت.

فەرمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" درێژکردنەوەى وەرزى یاسادانى یەکەم بە پشتبەستن بووە بە مادەى 58ى دەستوور، بەوەش لە بری 9ی ئایار، پشووی پەرلەمان لە  10ی حوزەیران دەستپێدەکات ".

دواخستنی پشووی وەزری یەکەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق لە پێناو درێژکردنەوەیەى تەمەنى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانە بۆ ماوەی شەش مانگ، بۆ ئەوەی لەئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کۆمسیۆن بتوانێت پڕۆسەکە بەڕێوەببات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا