بەیانی ئەمڕۆ لە 15 پارێزگای ئێران گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و 90 کاندید پێشبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 45 کورسی پەرلەمان دەکەن، عەلی
خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەش دەنگیان دا.
ئاژانسی هەواڵی
"تەسنیم"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، پڕۆسەی دەنگدان لە کاتژمێری 8ی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و تاکو کاتژمێر 6ی ئێواراە بەردەوام دەبێت و ئەگەر پێویست بکات وادەکەی
درێژدەکرێتەوە.
رۆژی 1ی ئاداری 2024 گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران ئەنجامدرا و 245 کاندید توانییان بگەنە
پەرلەمان، ئەمڕۆش 45 کورسییەکەی دیکە یەکلایی دەکرێنەوە، کە لە گەڕی یەکەمدا نەیانتوانی
بەربەستی 20% تێپەڕێنن.
ئەو پارێزگایانە چارەنووسیان یەکلایی نەبووەتەوە ئەمانەن: تاران، ئازەربایجانی رۆژهەڵات (تەورێز)، فارس، خوزستان، مازەندەران، خوراسانی رەزەوی، کرماشان، لۆڕستان، زەنجان، ئیسفەهان، ئەلبورز، خوراسانی باشوور، گوڵستان و هەمەدان.