داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی نانەوتی هەفتەی رابردووی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیان زیاتر لە 10 ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، لە رۆژی 4ی5ی2024 تاکو 10ی5ی2024، داهاتی نانەوتی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیان بڕی 10 ملیار و 506 ملیۆن و 972 هەزار و 708 دینار بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو داهاتە بە جۆرێکە كە 83%ـی بەشێوەی نەختینەیە و 17%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.

رۆژی 15-12-2022 بۆ یەکەمینجار حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا