کەمێک بەر لە ئێستا
دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر بیستران و گومان دەکرێت لە رێگەی
درۆنەوە هێرشی کرابێتە سەر.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر دەنگێکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر بیستراوە و دوای 15 خولەک دەنگی دووەم بیستراوە، بەڵام تاکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
فڕۆکەخانەی هەریر لە ماوەکانی رابردوودا وەک بنکەیەکی سەربازی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە بەکاردەهێنرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند جارێکی لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کراوەتەسەر، ئەو هێزانە بنکەکە چۆڵدەکەن.