رابەڕی باڵای شوڕشی
ئیسلامی ئێران داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و
بەشداری بکەن لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران.
بە گوێرەی هەواڵێکی
ئاژانسی "میهر"ی ئێرانیی عەلی خامنەیی، رابەڕی باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران
دوای ئەوەی دەنگی دا وتی، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران هیچی لە گەڕی
یەکەم کەمتر نییە و دەبێت گەلی ئێران بۆ هەڵبژاردنی تەواوی ئەندامانی پەرلەمان
بچنە سەر سندوقەکانی ئێران .
عەلی خامنەیی
وتیشی:" چەندێک ژمارەی بەشداربووان لە هەڵبژاردن زیاتر بێت، پەرلەمانێکی
بەهێزترمان دەبێت، چەندێک پەرلەمانیش بەهێزتر بێت هەلی کار لە وڵات زیاتر دەبێت
".
رۆژی 1ی ئاداری 2024 گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران
ئەنجامدرا و 245 کاندید توانییان بگەنە پەرلەمان، ئەمڕۆش لە گەڕی دووەمدا 45 کورسییەکەی
دیکە یەکلایی دەکرێنەوە، کە لە گەڕی یەکەمدا نەیانتوانی بەربەستی 20% تێپەڕێنن.