وادەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران درێژکرایەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژادنی پەرلەمانی ئێران درێژ بکرێتەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگدەر بەشداری لە پڕۆسەکە بکەن.

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" بڵاویکردەوە، بەهۆی ژمارەی دەنگدەران دوو کاتژمێر وادەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران درێژکرایەوە و تاکو کاتژمێر 8ی شەو بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەران کراوە دەبن.

هاوکات، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی:" گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران هیچی لە گەڕی یەکەم کەمتر نییە و دەبێت گەلی ئێران بۆ هەڵبژاردنی تەواوی ئەندامانی پەرلەمان بچنە سەر سندوقەکانی ئێران ".

رۆژی 1ی ئاداری 2024 گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران ئەنجامدرا و 245 کاندید توانییان بگەنە پەرلەمان، ئەمڕۆش لە گەڕی دووەمدا 45 کورسییەکەی دیکە یەکلایی دەکرێنەوە، کە لە گەڕی یەکەمدا نەیانتوانی بەربەستی 20% تێپەڕێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا