بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتیی و پارتی لە پیرمام کۆببنەوە و
پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی
دیموكراتی كوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە.
زیاتر: ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆ كردنە
لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و بەگەڕخستنی پەرلەمانی
كوردستان.