Alternate Text

لە نێو ململانێ سەختی دژ بە یەکەکان ژمارە گرنگ نیــە!

عەلی عومەر‌ 23/03/2021

لە هەڵبژاردنی 2010 ی عێراق لیستی وەتەنیەیی ئەیـاد عەلاوی 91 کورسی پەرلەمانی بردەوە، کەچی نوری مالکی بـو بەسەرۆک وەزیران.

لە هەڵبژاردنی 2014ی عێراق نوری مالکی زیاتر لە 92 کورسی پەرلەمانی بردەوە و خۆی بەتـەنها 3 ملیۆن و پێنجسەد هەزار دەنگی هێنابوو، کەچی حەیدەر عەبادی بو بەسەرۆک وەزیران.

لە هەڵبژاردنی 2018ی عێراق هەریەک لە هادی عامری و موقتەدا سەدر و عەبادی پێکەوە زیاتر لە 120 کورسی پەرلەمانیان مسۆگەرکرد کەچی عادل عەبدولمەهدی کە پێشتر لە مەجلسی ئەعلا سەرکردە بوو پارتەکەی لەو هەڵبژاردنـە هیچ کورسیەکی نەبردەوە حکومەتی پێکێهنــا.

دواتریش دوای شۆڕشی تشرین مستەفا کازمی بوو بەسەرۆک وەزیران کە پاڵپشتی بەڕێوەبەرێکی گشتیشی نەبوو ئەوکات.

لە نێو ململانێ سەختی دژ بە یەکەکان ژمارە گرنگ نیــە!