Alternate Text

ژن دەست پێشخەری بکات لەتۆمارکردنی داوا بۆ جیابوونەوە لە ( دادگا ) مافەکانی لەدەست دەدات ؟

بوار کۆسار محمد امین‌ 23/03/2021

 زۆرێک لە هاوڵاتیان پێیان وایە کە ئەگەر ژن  دەست پێشخەری بکات بۆ داوای جیا بوونەوە ئەوا  لەبەر ئەوەی ژنەکە داوای جیابوونەوە دەکات بێبەش دەبێت لە مافەکانی شەرعی و یاسایەکانی ،  کەبریتین  لە( مارەی پێشەکی  و پاشەکی (مارەی قەرز) ، (نفقە)بژێوی ڕابردوو  بەردەوام  و کاتی، نفقەی عدە ،  کرێی دایەنی مافی نیشتەجێبوون) ، ئەم بۆچوونە تەنها بیرکردنەوی هەندێ هاونیشتیمانیانە دەنا بە پێی یاسا بەوجۆرە نیە  

(یاسای باری کەسیەتی ژمارە( 188)  ساڵی 1959 ی  هەموار کراو )

لەبابی ( التفریق القضائی)  : لەو کاتەی ژن و مێرد ناگەنە ڕێک کەوتن بۆ کۆتای پێهێنان  بە گرێبەستی هاوسەرگیری پەنا دەبنە بەر دادگا  
لە مادە ٤۰ باس لەجیابوونەوە دەکات بە هۆکار زیان گەیاندن   ولە مادەی ٤۱  باس لەجابوونەوە دەکات بەهۆکاری ناکۆکی و نەگونجان وە لە مادە ٤۳  مافی داوە بە تەنها بە ژن بۆ تۆمارکردنی داوا لە چەند حاڵەتێک  

زۆربەی حاڵەتەکان تۆمار کردنی داوا لەبردەم دادگا لە( تفریقی قضائی ) بۆجیابونەوە  بۆدوو مەبەستە : 
1- کۆتای هێنان بە گرێبەستی هاووسەری 
۲-  بابەتی مارەی پاشەکی (مارەی قەرز)  ژن دەیەوێ هەموو مارەیکەی بەدەست بێنێت  پیاو دەیەوێ ژنکەی مارەیکەی نەکەوێت یان ڕێژەیکی کەمی بکەوێت. 

٭ لە هەردوو مادەکە ٤۰ و ٤۱ نووسراوە بۆ هەر یەک لە( ژن و مێرد) هەیە داوای جیابوونەو بکات ،  بەهیچ جۆرێک باسی لەوە نەکردوە  کێ زووتر داوا تۆمار دەکات  وە باسی نەکردوە ئەگر پیاو داوای کرد چۆنە و ئەگەر ژن داوی کرد چۆنە .

  بەکورتی :
بەپێی یاسای باری کەسی

1- لەداوای جیابوونەو بەهۆکاری (زیان گەیاندن)  دادگا  بەپێی داواکاریەکەی داواکار  داوای  دەستنیشان کردنی زیانەکان دەکات لەداواکار  وەداوای  لێدەکات زیانەکان بسەلمێنێت بە ڕێگاکانی سەلماندن کە لە یاسادا باس کراوە ئەگەر بۆ دادگا سەلمێندرا کە زیان گەینراوە بە دواکار ئەوا  داوکار و داوالێکراو ( ژن و مێرد ) دەنێرێت بۆلای توێژەری  کۆمەڵایەتی بەمەستی گوێگرتن لە هەردوولا  وە لە پاشان(  توێژەری کۆمەڵایەتی ) ڕاپۆرتی تایبەتی خۆی پێشکەش دەکات وە دواتر باوەڕی دادگایە بە پشت بەستن بە بەڵگەکان و  ڕاپۆرتی توێژەر بڕیاردەدات  یان بە جیاکردنەویان یان بە ڕەد کردنەوی داواکاریەکەی ، ئەگەر داواکە ڕەد کرایەوە ئەوا داواکار دەتوانی  لەدوای تەواو بوونی ماوەی یاسای دوای ۱۰ دە ڕۆژ بە هەمان هۆکار داوا تۆمار بکات  ئەو کات ڕێکارەکانی خاڵی دووەم بەسەر ئەم داوایەدا جێبەجێ دەکرێت ڕاستەوخۆ ئەنێردرێن بۆ لای ناوبژیوان ( تحکیم) .  

۲- لە داوای جیابوونەوە بەهۆکاری( ناکۆکی و نەگونجان)  دادگا داواکار ڕادەستپێرێ بە دیاری کردنی ناکۆکی و نەگونجانەکان پاشان سەلماندنی (نەگونجان و ناکۆکیەکانیان)  لەپاش سەلەماندنی داواکاری دادگا لایەنەکانی دەنێرێت بۆلای توێژەری کۆمەڵایەتی  و لە پاشان  دادگا  لایەنەکان  ڕادەسپێری  بۆدیاری کردنی دوو ناوبژیوان (حکم ) لە کەسوکاری هەردوو لایەن  بانگێشتی دادگا دەکرێن، دادور بۆی ڕوون دەکاتەوە  کە ئەبێ چیبکەن  هەریکە لەو  ناو بیژوانە ڕاپۆرتێک دەنووسن وە ڕێژەی خەتا دیاری ئەکەن لەنیوان (ژن ومێرد) واتە ڕێژەی خەتاکە چەنە  پاشان ئەگەر ڕێژەی خەتا کەدیاری کراوە لەلایەن ناو بژیوانەکان  (حکم) جیاواز بوو   ئەوا دادگا ناوبژیوانی سێهەم دادنێت عادەتن  ڕاپۆرتی ناوبژیوانی سێیەم  یەکلاکەرەویە بۆ دادگا بڕیاری پێ دەردەکات  کە ڕێژەی خەتاکە دیاری کراو  دواتر جیا دەبنەوە .

تێبینی : دیاری  کردنی ڕێژەی خەتا  لە داوای جیابوونەو بە هۆکاری ( ناکۆکی و نەگونجان ) تەنها بۆ یەک مەبەستە ئەویش بۆ  مارەی پاشەکی  (ماری قەرز) ، واتە ڕێژەی خەتای ژنەکە  چەن دانرا ئەوەنە لەمارەی  پاشەکی کەم ئەکەنەو  جا ژنەکە داواکار بێت یان داوا لەسرکراو   بۆ نموونە مارەی پاشەکی ژنێک ۲۰ مسقاڵە   ڕێژەی  لەسدا  ٤۰ خەتای ژنەکەی بەڕێژەی ئەو لەسدا چلە لەمارەی ئافرتەکە کەم ئەکەنەنوە 
۳- مادەی٤۳  چەند حاڵەتی باس کردووە کە بە تەنها ژن دەتوانێ داوای جیابوونەوە بکات کە ئەویش تۆمارکردنی  داوا بەو هۆکارانەی باس کراون پەیوەندی بە لە دەستدانی مافەکانی ئافرتەوە نییە.

بۆ زایاتر بەرچاو ڕوونی بەڕێزتان ئەمە بڕیارێکی (بەڕێز دادوەری دادگای باری کەسی سلێمانی ٤)کە من پارێزەری ژنێک بووم  داوای جیابوونەوەمان  بۆ تۆمار کرد بە هۆکاری زیان گەیاندن  لەسەر مێردەکەی  هەرچەنە ژنەکە داوای  تۆمار کردووە زیانەکانمان بۆدادگا دیاری کرد  وە زیانەکانمان بۆ دادگا سەلماند  وەڕاپۆرتی توێژەر کۆمەڵایتی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو زیانانەی باسکراون هۆکارن بۆئەوی جیاببنەوە ،  دادوەر بڕیاری دا بە جیابوونەویەیان بەبێ ئەوی مافەکانی لەدەست بدات داواکار دەتوانێ  ئەم بڕیارە  بەرێت بۆ ( فەرمانگەی جێبەجێکردن) و  مارەی پاشەکی(مارەی قەرز)   لە هاووسەری پێشووی وەرگرێتەوە. وەداوای بژێوی ڕابردووی خۆی،  داوای نفقی عدە، وکرێی دایەنی ،  وەداوای  مافی نیشتەجێبوون بکات  

٭ تێبینی  (لەسەر گرێبەستی هاوسەری نووسراوە  ژن شایستەی مارەی پاشەکی (مارەی قەرز) دەبێت لەکاتی مردنی پیاوەکە یان طلاق دانی) مارەی پاشەکی قەرزێکە  لە ئەستۆی پیاو لە پاش جیابونەوە ژن دەتوانێ وەری گرێت بە پێی ئەو ڕێکارانەی کە یاسا دیاری کردووە ) 

 بەپێی یاسای باری کەسی  تۆمارکردنی داوا لە لایەن ژن بۆ جیابوونوە نابێتە هۆکارێک بۆ ئەوی ژن مافەکانی لەدەست بدات چوونکە لەیاسا باسی ئەو بابەتە نەکراوە ، بەڵکو دادگا بەو ڕێکارانەدا دەڕوات کە زۆر بەکورتی باسمان کرد لە سەرەوە.