Alternate Text

شێرپەنجە لەسەر مێز و عارەبانەی دەستگێڕەکاندا بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت

بڕیار نامیق‌ 23/03/2021

شێرپەنجە و جەڵتەی دڵ لەناودوکان و لەسەر مێز و عارەبانەی دەستگێڕەکاندا ڕۆژانە بەهاوڵاتیانی ئەم شارەی دەفرۆشرێت
ئەو دوکانی ترشیاتەی داخرا لەبەر ئەوەی لەناو کۆنە دەواجنێکدا ترشیاتی لەناو پاشەڕۆی جرج ومشکدا دروستدەکرد کرایەوە
ئەو عارەبانەی گۆشت ودوگی خراپی تێدابوو هەربەردەوامە لەخواردن دروستکردن لەسەربانی بیناو باکەخانەکانی لای سینەماکانی سلێمانی
ئەو فڕنەی بەسینی ژەنگاوی سەمونی دروست دەکرد لەگەڕەکی سەرچنار بەردەوامە لەصەموون فرۆشتن
ئەو دوکانەی قاڵب کێکەکەی لەناو wc دا دەستی بەسەرداگیرا کێکی وشیرینیەکانی داناوە بۆفرۆشتن
لیژنەکانی قائیمقامیەت ئەرکی خۆیان جێبەجێدەکەن بەڵام یاساییەک نیە بۆهەتاهەتایە ئەمانە دوربخاتەوە لەم جۆرە کەسابەتە یان سزایەکی وایان بدات نەتوانن جارێکی تر کاری ئاوا دووبارەبکەنەوە