Alternate Text

سەردەمی کۆتایی میرانی بابان

شاهۆ عوسمان سەید قادر‌ 23/03/2021

شێوازی ئیداری و کارگێڕی دوای میرانی بابان لە ناوچەکە و لە سلێمانی بە تایبەتی، لەناو بازنەی دەساڵەتی عوسمانیدا بووە، کۆمەڵێک هۆکاری مێژوویی و جوگرافی و سیاسیی و ئابووری، کاریگەرییان هەبووە لەسەر شێوازی ئیدارەدان، هەروەها ئارامی و ئاسایش و سەرهەڵدانی شەڕ و جەنگی ناوچەکە و بارودۆخی کۆمەڵایەتی، هەریەکەی بەشێوەیەکی کەم تا زۆر بە گوێرەی رووداوی سەردەمەکە، لە ئیدارەداندا رەنگی داوەتەوە.
لە سەردەمی بابانەکاندا لەپێناو ئیدارەدانی ناوچەکە، مەجلیسی شورا و قازی هەبووە بۆ هەڵسوڕاندنی کاروباری رۆژانەی خەڵک، لە نەمانی دەسەڵاتی بابانەکاندا ئەو شێوازی بەڕێوەبردنە کۆتایی هاتووە، پاش ئەوە، گۆڕانکاری بەسەر ئەندامانی مەجلیسیشدا هاتووە، بەڵام رۆڵی خۆی بینوە بە شێوازێکی تر و لەژێر ناوێکی تر، وەکو مەجلیسی بەلەدییە، کە ئەندامەکانیان بە هەڵبژاردنی ناڕێک و ناخولی کراوە، واتە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن نەکراوەتەوە هاوشێوەی ئێستای هەرێم