Alternate Text

پاڵەوان نابێت درۆ بکات

بارام سەعید‌ 23/03/2021

بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە و جوانی منداڵیم لەگەڵ پاڵەوانی بەناوبانگ اکبر هەیە
واتا ئەکبەر،،،،
خۆزگە گشت ئازیزانم بەدڵ دەیانخوێندەوە!

اکبر هێزێکی ڕادەبەدری هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا زمان شیرین و میهرەبانە
تابڵێی ئاست بەرز و قسەزانە
اکبر لە هەرە پاڵەوانە دیارەکانی وڵاتی ئیێران و بەئێستاشەوە پاش تەمەنێکی زۆر هێشتا
وەک شاخی بێستون وایە خودا بیپارێزێ

کار و بژێوی ئەم پاڵەوانە تەقریبەن وەک نەمایشە سێرکەکانە
زۆرجار بە هێزەکەی بینەران سەرسام دەکات
یان بەقسەی شیرین هەموو ئامادەبوان بێدەنگ دەکات
 
با بێینە سەر چیرۆکەکەی خۆم لەگەڵ اکبری پاڵەوان
ساڵانی حەفتاکان
لەهەمان شوێنی ئەم وێنەیە شەقامێکی تارانە
سەردەمی (شاهەنشا)بوو اکبر خۆی و ستافی سێرکەکەی هاتن و شەقامیان گرت و شتەکانیان بڵاو کردەوە
خەڵک هەروەک هەمیشە دەورەیان داو چاوەڕێی نەمایش بوون، جاران ماری بچوکی پێ بوو بەڵام ئێستا ماری گەورە و هاوشێوەی ئەناکۆندای لەگەڵە
باباسەکەم بەردەوام بکەم
ـــــــــــــــــــ
من منداڵێکی هەشت بۆ نۆساڵان بوم وەک ئەو خەڵکە دەورەم دان و چاوەڕێی نەمایش بووم
بەڵام جیاواز لەخەڵک من زۆر موشتاقی قسەو نەمایشی ئەم پاڵەوانە عەجایبەبوم
بۆیە خۆم خستبوە هەرەپێشەوە تەنانەت زۆریش لە پاڵەوانەکە نزیک بوبومەوە خەیاڵم دەفری بۆجیهانی تایبەتی خەیاڵەکانی خۆم
ـــــــــــــــــــ
اکبرلاوێکی بەویقاڕو شاخ ئاسا بوو بووکەڵەیەکی بچوکی باغەی پێ بوو هاتەناوەڕاستی خەڵکەکەو بوکەڵەکەی بەپێوە ڕاگرت وداینا
ئەوجا ڕوی کردە خەڵکەکەو وتی
بوکەڵەکەم ئێستا دێتەقسەو پێشوازیتان لێ دەکات من شۆک بوم و چاوم لەسەر بوکەڵەکە لانەدەبرد
اکبر کەوتە نەمایشی هێزو خەڵکی سەرسام دەکرد
بەڵام من بۆ یەک چرکەش چاوم لەسەر ئەو بوکەڵەیە لانەدەبرد
هەرچاوڕێ بوم بجوڵێی و قسەبکات
ـــــــــــــــــ
نەمایش تەواو بووکات بوو بەئێوارە
خەڵکی پەیتاپەیتا چۆڵیان دەکرد وستافیش کەوتنە شت کۆکردنەوە
من هەرتەماشای بوکەکەم دەکرد کەی بێ و بجوڵێ
کەچی اکبر هات و بوکەکەشی کۆکردەوە
منیش وتم هی پاڵەوان
بۆچی بوکەڵەکەت هەڵ گرت خۆهیچی نەوت
اکبر وەک کێوێک هاتەبەردەمم دەستی هێنا بەسەرمداو بزەیەکی لێداووتی
ئەی مناڵ ئەوە تەنیا گاڵتەیەکە بوکەڵە چۆن قسە دەکات بڕۆکات درەنگە ،،،
منیش زۆر بوێرانە دەستیم لەسەر سەرم لابردو
وتم ئەی درۆزن
ئەی تۆ نەت وت ئێستا دەڕوات و بەخێر هاتنتان دەکات
اکبر وتی کوچولو واتا بچکۆلە ئەوە بۆ ڕاکێشانی خەڵکە ...
منیش وتم من لەچیرۆکەکانا بیستومە
پاڵەوانی ئازا درۆ ناکات
بەس تۆ درۆزنی
اکبر ساتێ بێ دەنگ بوو
پاشان ئەو کێوە گەورەیە لەبەردەما دانیشت
وتی تۆڕاست ئەکەی پاڵەوان نابێ درۆ بکات
لێم ببورە بچکۆل
سەری ماچ کردم و ئەوجا ڕۆی ،،،،
کەمێ دورکەوتەوە
ئاوڕی دایەوەو دوبارە بەدەنگی بەرز ووتی
بچکۆل تۆ ڕاستت کرد
پاڵەوان هەرگیز نابێ درۆبکات ،،،
ـــــــــــــــ ــــــــــــ
زەمەن ڕۆیشت و جیهان گۆڕاپاش چەندین ساڵ وعەوام
بەڕێکەوت چوم بۆ تاران و لەهەمان شەقامی ئیمام هۆتێلم بۆ حەوانەوە گرت
لای ئێوارە لەگەڵ هاوسەرم هاتینەدەرەوە بۆ هەمان شەقام گەشتێک بکەین
لەناکاو بینیم اکبروستافە ماندوەکانی ژیان بەهەمان شێوە شەقامیان گرتو
بۆ نەمایش ئامادە بون و هەروەک ڕابردوش خەڵک بەتامەزرۆوە دەورەیان دا
بەهاوسەرم وت هەڵە نەبم ئەمە اکبەرە
کەمێ دوودڵ بووم چونکە خەزانی تەمەن بەرۆکی گرتبوو
بەڵام هێندەی پێ نەچوو
هاتە ناوەڕاست و وتی
من پاڵەوان اکبەرم
تادواین هەناسەم ئێوە لە نەمایشەکانم بێ بەش ناکەم
ئەوجا گومانم لەوە نەما کە خۆی نەبێ
لەگەڵ هاوسەرم ڕیزی پێشەوانم گرت و هەروەک مناڵیم چاوەڕێی بوکەڵەکەی بوم بیهێنێ
بەڵام ئەمجارە بوکەڵەی پێ نەبوو مارێکی گەورەی هێناو بەری دا
مارەش لەدەوری دەسوڕایەوە
ـــــــــــــــــــ
نەمایشی کردو تەواو بوو پاشان ستافەکەی ڕۆنی ماریان لەشوشەیەکی بچوک دا بەنرخی زۆر دەفرۆشت
بۆ ئازارو شێلانی قاچ و پشت
من زۆر هەوڵم دا بەرم نەکەوت
بێ هیوا بووم نزیک بوو بڕۆن
من بوێرانە بەدەنگی بەرز وتم جەنابی اکبر
لەڕۆنەکەشا دڵی منت شکاندو بەپارەش بەشم نەما
ـــــــــــــــــــــ
اکبر گەڕایەوەهاتەبەردەمم
وتی ئەی پیاو چەن جار دڵی تۆم شکاندوە
ووتم دووجار
وتی جاری یەکەم چۆن دڵی تۆم شکاند
وتم بە درۆکەی کردت پێش ساڵانێکی زۆر کەوتت بوکەڵەکەم بەخێرهاتنتان دەکات
کاتێ ئەوەم وت بێ دەنگ وستا
ئەوجا سەیری کردم و وتی لەوسەردەمەوە هەتاکو ئەم نەمایشەم هەمیشە تۆم لەیادە
وەلەوجارەشەوە سوێند بەخوای تاقانە
بوکەڵەم بەدەستەوە نەگرتۆتەوە
بەڵام چاوەڕێی بینینی هەموو مەحاڵێک بوم بەڵام چاوەڕێی دیداری تۆم نەدەکرد چونکە زەمەن تێ پەڕیوە
ئێستا ئەکبر پیرەپاڵەوان
لەبەردەم پیاوێکی گەورە وەستاوم کە دوێنێ مناڵێک بوو
بۆئەبەد وانەی ڕاست گۆی فێرکردم
چاوەکانی پڕبون لەئاو
توند گوشیمی
لێتان نەشارمەوە کاتێک بەخۆیەوەی گوشیم
هەستم ئەکرد گۆڕەوشارناوقەبرئەدرێم هێندە بەهێزبوو
پاشان بەگەرمی سڵاوی لەهاوسەرم کردو پێی وت
ڕێزی بگرە ئەم هاوسەرەت مامۆستای ڕاست گۆی منە
ئەوجا فەرمانی بە پاسەوانەکانی دا و
وتی لەئۆتۆمبێڵەکەم
پێنج شوشەی پڕی ڕۆنی ماری بۆ بێنن دیاری ئەکبەرە بۆ مامۆستاکەم