فەوتی مامۆستا کامیل ژیر دوامژدەبەری بەشیریزم
ستران عەبدوڵڵا 23/03/2021
(تا دایکی وەتەن دیل و یەخسیرە
دڵتەنگ و غەمبار
بەشیر موشیرە)
جا ئەوە کاتی خۆی
لەگەڵ بەشیرستانی قەدیم مامۆستا کامل ژیر، مامۆستا محەمەد ئەمین پێنجوێنی منیش وەکو نیوبەشیرستێک( ڕاستێکەی نیو بەشیرست!) لە کۆڕی
رێزگرتن لە یادی مامۆستای پایەدار بەشیر موشیر نوتقم فەرموو. لەسەر ئەو کۆڕە راپۆرتێکی
خەیاڵیم بۆ غەزەتەی کوردستانی نوێ نووسی و بڵاومکردەوە. هەر وەک نووسینێکم لەسەر شیعرێکی
مامۆستا ژیر نووسی . نووسین و راپۆرتم بەدیاری
و بەڵگە نارد بۆ مامۆستا کامیل ژیر کە دوا مژدەبەری زیندوو بوو لە حەوت مژدەبەرەکە. ئەویش ئیتر هیچ شکی لەوەدا نەما ئەولادی ئەم عەسرەش
دەتوانن دۆناودۆن رۆحی بەشیر لە خۆیاندا بەرجەستە دەکەن.
ئەمە دەقی ئیجارەکەی
مامۆستایە
(مژدە مژدە ناوی بەشیرستی گوێقولاخی ئەم
ئەسرە مامۆستا ستران ئەبدولا چوە کتاب گینسی بەشیر موشیرە)
جا منیش وەک مستەعدێکی
بە وەفا هەروا ئیفادەی سوپاسگوزاریدا
(مامۆستا کامیل
وتلک شھادة اعتز
بها و ھەر وەکو بەشیرستی قەدیم ( لێرە مەبەستم مام جەلالی مژدەبەری بەشیریزمە) و
تویەتی
شرف لا ادعيه و
تهمة لا انفيه
جا ئەو سیپارەی
ھەقە کە امضائى ماموستا كاميل هاتووه شانازييه كه ى گەورەتر کردووە)
جا ئەمەی خوارەوە
راپۆرتەکەی کوردستانی نوێیە کە ئیمزای بەشیرستێکی گوێ قوڵاغی لەسەرە
——-
تارمایی به‌شیریزم
به ئاسمانی سلێمانییه‌وه 31/10/2016
راپۆرتی به‌شیریستێكی
گوێ قوڵاغ
له مانفێستی كۆمۆنیستدا
هاتووه «تارماییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وروپادا دێت، كه تارمایی كۆمۆنیزمه» شتێك له
بابه‌تی ئه‌مه له سلێمانی روویدا، ئه‌مما ئه‌م تارماییه هی كۆمۆنیزم نه‌بوو،
هی به‌شیریزم بوو كه روحیانه‌تی ئوستاد به‌شیر موشیر به ئاسمانی شاره‌كه‌دا
ده‌سوڕایه‌وه، له‌م كوردستانه غه‌مباره‌دا، به‌تایبه‌تی سلێمانییه‌كه‌ی، خۆشی‌و
خه‌نده‌و تێڕامانی فه‌لسه‌فی ده‌به‌خشییه‌وه.
ئه‌نستتیۆتی
«نارین»و قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوری سێ به‌شیرستی له سێ نه‌وه‌ی جیا كۆكرده‌وه كه
یه‌كه‌میان مامۆستا كامیل ژیر، یه‌ك له حه‌وت مژده‌به‌ره‌كه، دووه‌میان مامۆستا
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی كه موخه‌زره‌می نێوان دوو عه‌سره، عه‌سری حوارییه‌كانی
به‌شیر موشیرو عه‌سری ئه‌ولادی ئه‌م عه‌سره، هه‌روه‌ها سێیه‌میان تابعی تابعه‌كانی
به‌شیرو شاگردێكی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك، ستران عه‌بدوڵڵا كه به‌حاڵ له‌سه‌ر سه‌كۆی
خیتابی «پڕ به‌لیغ‌و موئه‌سیر» جێی ده‌بۆوه و ده‌بوایه به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنێ
كه « ئه‌مین-یش» به‌شیریستم‌و مووده‌عی زه‌مانه نیم، ئه‌گینا ده‌رده‌كرایه ده‌ره‌وه،
چونكه «عه‌ره‌ب ده‌رده‌چوو» له‌خۆی.
له ئێواره‌ی كۆڕی
قاوه‌خانه كه رۆژی «شه‌ممه، 29/10» به حزوری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو
ژماره‌یه‌ك به‌شیردۆست سازكرا، سه‌ره‌تا مامۆستا كامیل ژیر وه‌ك عومده‌یه‌كی به‌شیریست‌و
شاهیدی عه‌سری زه‌هه‌بی مه‌قه‌ستی زه‌هبی بیلۆگرافیاو به‌سه‌رهات‌و جه‌نگه مێژووییه‌كانی
ئه‌لموشیر به‌شیری خوێنده‌وه، له‌نێوان راستی‌و ڕاستیدا سه‌لماندی كه فه‌یله‌سوفی
زه‌مانی خۆی‌و ئوستادی هه‌موو زه‌مانه‌كانی دوای خۆی، نه درۆی گووتووه و
نه ڕاستی‌و شرۆڤه‌ی ئه‌مانه‌ی بۆ خوێنه‌ری «ژیر» به‌جێهێشت.
كه‌سێ نه‌بوو
قسه له قسه‌ی مامۆستا كامیل بدات، چونكه له حه‌وته‌كه هه‌ر ئه‌و له‌وێ بوو،
موژده بدات...
مامۆستا پێنجوێنی
چالاكییه‌كانی خۆی له‌بواری به‌شیرناسیدا گێڕایه‌وه بۆ موباره‌كه‌و موتاره‌كه‌ی
د. كه‌مال فوئاد، یه‌ك له‌حه‌وت ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی‌و
له‌وه‌ش گرنگتر یه‌ك له حه‌وت مژده‌به‌ره‌كه، وتیشی: كه ئه‌وی پێنجوێنی سه‌ر
سنووری باشوور، وه‌كو خه‌بات بۆ پشتیوانی باكوور ده‌كات، فه‌لسه‌فه‌ی به‌شیریزمی
له‌بیرنه‌چووه و له‌وێ له رۆژنامه‌ی ته‌نزی پێنج هه‌زار تیراژی دیاربه‌كردا بڵاویكردۆته‌وه،
گوتیشی: ته‌نانه‌ت به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیش كه له ئێستادا وا له حه‌پسی
تور‌كان له ئیمرالییه، زۆر سه‌رسامی رێبازی به‌شیریزم بووه و داوای كردووه سیپاره‌كانی
بكرێنه توركی تا ئه‌ویش بیانخوێنێته‌وه، به‌ڵام داخی گرانم وه‌كو له توانجی
په‌یامنێری كوردستانی نوێ‌دا هاتووه كوا زمانی فه‌قیری توركی ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م
فه‌لسه‌فه قوڵه‌ی مامۆستا به‌شیر دێت، ئه‌ڵمانه‌كان به‌حاڵ لێی تێده‌گه‌ن، سه‌ره‌ڕای
كۆششی چه‌ندین ده‌یه‌ی مامۆستا د. جه‌مال نه‌به‌ز و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا د. كه‌مال
فوئاد.
مامۆستا پێنجوێنی
بۆ خۆشكردنی رۆحی به‌شیریزم رووی پرسیاری كرده شاگرد ستران عه‌بدوڵڵا كه داخۆ
ئه‌و له‌كوێوه په‌یوه‌ستی ئه‌م رێبازه بووه و هاتۆته ئه‌م كۆڕه موباره‌كه‌وه؟
پرسیاری مامۆستا
له‌جێی خۆی بوو، هه‌رچه‌نده مه‌علومه دوو شاعیر «كامیل ژیر‌و پێنجوێنی» له دیوه‌خانی
به‌شیرستاندابن خۆ هه‌ر ده‌بێ «یتبعهم الغاوون»ێكیان له‌پشته‌وه بێت.
شاگردی موده‌عی
وه‌ك شاعیری القصیده الواحده وتی: له‌سه‌ر ته‌نها وتارێك كه له‌م كتێبه‌دا بڵاوبۆته‌وه»
یانه‌ی كوردایه‌تی، یان قیبله‌ی ئامالی كورد» ئه‌ندامێتی كۆڕی به‌شیرستانی
به‌ده‌ستهێناوه و له‌سه‌ر ده‌ستی د. كه‌مال فوئاد‌و ئیحسان فوئاد ئیجازه‌ی تابعی
تابعینی وه‌رگرتووه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌بوو ده‌یان كه‌س تێزی دكتۆرا ده‌نووسن، به‌ڵام
گرنگه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سێكی وه‌كو د.كه‌مال ئیجازه‌ی به‌شیریستی وه‌ربگرێت.
ئینجا هه‌رچه‌نده له‌كۆڕی به‌شیریستاندا جددیات نایخوات، به‌ڵام باسی هێنایه
سه‌ر یانه‌كه‌ی به‌شیر كه ئه‌م دیارده‌یه له پایته‌خته رۆشنبیرییه‌كانی عه‌ره‌بدا
هه‌بوو، وه‌كو ساڵۆنی مه‌ی زیاده، ساڵۆنی عه‌قاد له‌میسر، بۆیه دوكانی به‌شیر
موشیر له به‌غدا ساڵۆنی كۆمه‌ڵی كورده‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه بوو كه توانی
كوردی شیوعی‌و پارتی، ناسیۆنالیست‌و كۆمۆنیست، كوردی «خه‌فیه»و كوردی حكومه‌ت،
تێكۆشه‌رو سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌دیب له‌یه‌ك یانه‌ی كوردانه‌دا كۆبكاته‌وه، گوتی:
جگه له رۆحی به‌شیریزم چی یانه‌و كۆڕێك مام جه‌لال‌و جه‌مال نه‌به‌ز، د. عزه‌دین‌و
د. مارف خه‌زنه‌دار، كامیل ژیر‌و كه‌مال فوئاد كۆده‌كاته‌وه؟.
دوای ئه‌م باس‌و
خواسه، قسه‌هاته سه‌ر رێزگرتن له روحی فه‌لسه‌فه‌ی به‌شیریزم‌و یاده‌وه‌ری
ئه‌م كه‌ڵه پیاوه‌ی كورد كه شوێنێكی گشتی به‌ناوه‌وه بكرێت، خاتوو هێرۆ رایگه‌یاند:
به‌ڵێ پێویسته كاری بۆ بكرێت. ئیتر پرسیاری ئاماده‌بووان ده‌ستیپێكرد كه هه‌مووی
له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه‌و حه‌وت مژده به‌ره‌كه‌و ته‌ئلیف‌و ئیمچاكانی به‌شیر موشیر بوو، هه‌موو شاد‌و خه‌ندان بوون، كه ئه‌م
رێبازه بژیێنرێته‌وه سا به‌ڵكو له غیابی ده‌ستوور و قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی‌و
قه‌یرانی په‌كخستنی په‌رله‌ماندا رۆحی به‌شیریزم ببێته مه‌رجه‌عی ته‌قلیدو
كوردان له‌م خه‌م‌و خه‌فه‌ته رزگاریان ببێت، گشتیان به‌جارێ رووبكه‌نه قیبله‌ی
ئامالی كورد‌و وه‌ڵڵاهو ئه‌عله‌م.
جا ئه‌گه‌ر خه‌ڵه‌ف
غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕ مه‌قه‌ستی به‌شیری له كات‌و ساتی كۆڕه‌كه نه‌دایه،
گفتوگۆی موریده‌كانی ئوستاد تا دره‌نگانێكی شه‌وی ده‌خایاند