بۆچی لەڕووم نایات باسی ژینگە و پاراستنی ژینگە بکەم؟
عەبدوڵا حەسەن 23/03/2021
1- چونکە من رۆژانە
وەک تاکێکی بەرخۆر سەروو 5 کیلۆ زبڵ ئەنێرم بۆ ژێر خاکی تانجەرۆ .. لە کاتێکدا تاک
لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکاندا رۆژانە نیو کیلۆ پاشەڕۆی هەیە…
2- چونکە من پیل
و پاتری و ماددەی ژەهراوی جیاناکەمەوە، تێکەڵی پاشماوەی سەر سفرە، برنج، توێکڵە
شوتی و ئێسقانی مریشکی ئەکەم و ئەینێرم بۆ تانجەرۆ.
3- چونکە من لە چێشتخانە و سەر سفرە دوای خۆم 2 نیوە نان و 3 نیو قاپ شلەی جۆراوجۆر و نیو
قاپ ترشیات و نیو زەلاتە و نیو سوپ بەجێ ئەهێلم
و ئەڕوات بۆ زبڵدان ..
4- چونکە من ئاو
لە دەبەی پلاستیکدا ئەخۆمەوە و دەبەکانیش ئەنێرم بۆ دفنکردن لەژێر [خاک]ی تانجەرۆ..
5- چونکە هیچ درەختێکم
نەناشتوە و هیچ رووبەرێکی سەوزاییم زیاد نەکردووە
6- چونکە لە سیتەک
بە بلۆک و شیش و چیمەنتۆ خانوویەکی رەساسی
ناشیرینم لەو سرووشتە جوانەدا درووست کردووە و بە بلۆک سیاجم بۆ کردووە و بە تەلی
دڕکاویش پەرژینم کردووە .
7- چونکە من گۆشت
خۆرم، واتە ئاژەڵ و باڵندە و ماسی بێبەش ئەکەم لە ژیان لەپێناو چێژی خۆمدا …
8- من…
9-من …