وێنە لەگەڵ هەژاراندا بگرە وسەردانی ماڵە قوڕەکان بکە!
سیروان زەهاوی 23/03/2021
جەنابی سەرۆك
کاك مسعود بارزانى:
گومان لەوەدا نیە
کەخەڵکێکی زۆری کوردستان رێز لەخەباتی نەپساوە و ماندوو بوون وخوێن وفرمێسك وناسۆری
وئازارەکانی زیاتر لەنیو سەدەت دەگرن! بەڵام با بەندە راستیەك بخەمە پێش چاو کە دڵنیام پێتی ناڵێن! ئەویش
ئەوەیە تەنها ئەو کەسانە دێننە خزمەتت کە خاوەن پۆست وپلە وئیمتیازاتن! خەڵکە ستەمدیدە
وهەژار وبێ دەرەتانەکەش چاوە زرتەیانەو ئاخ ئەکێشن و بەهەموو گیانیان سکاڵا و داد
وهاواریانە و کەس گوێان لێ ناگرێ! جەنابت خودا پەرەستی وخودات خۆش ئەوێت وئەزانم
جگە لەخودا لەکەس ناترسی! ئەویش دەفەرموێت (الَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ
يَرَى﴾، بۆیە تکایە گوێ لەخەڵکی سودمەند وخاوەن پلەوپۆست مەگرە ئەمجارە، بڕۆ سەردانی
ماڵە قورەکان بکە و گوێ لەخەڵکە رەش وروتەکە بگرە، باوك بە بۆیان، لەباوەشیان بگرە،
با بشتگرێنن! ئەوانە خۆشەویستی خودان! ئەزانم قسەی ئامادەبوان خۆشە، بەڵام هی
ئامادە نەبوان ڕاستە!
تئبینی/
* ئەزانم
ئێستا زۆر کەس هەوڵ ئەدەن ئەم پەیامەی بەندە بەشێوەیەکی سلبی بۆ جەنابت لێك بدەنەوە،
بەڵام خودا دەزانێت هیچ تموح ومەرامی شەخسیم نیە ودەستی دوژمنی بەدواوو نیە ،بەڵکو
تەنها لەبەر خودا وخۆت وخەڵك ئەم پۆستەم کردوە و ئەشزانم وەکو هەمیشە لەرووی شەخسیەوە
لەم دونیا زەرەرمەند دەبم بەڵام دڵخۆشم بەوەی کە خودای گەوە لە وەسفی قيامەتدا دەفەرمێت
(يوم لا ينفع مال ولا بنون إلا من أتى الله بقلب سليم).
* بۆ ئەوەش
گوناهبار نەبم ومونسف بم خەڵکی زۆر باش هەن لەوانەی سەردانی کردون، بەندە تەقیمی
چاکە وخراپی کەس ناکەم ( لهم ما كسبوا وعليهم ما اكتسبوا)، بەڵام ئەو خەڵکە هەژارە
کە جەنابت بیانبینی مافی تەقيميان دەبێت وئەوان بۆت ڕوون ئەکەنەوە کێ لەخزمەتی ئەوان
بووە وکێ بازرگانی بەوانەوە کردوە.