Alternate Text

جەمال لۆمارێ، زاپ خودێ، ڕەوف

هەردی ئەنوەر‌ 23/03/2021

دوور لە هەر جۆرە لایەنگری و دژایەتیەک، کاک باڤڵ چاک توانیوەیەتی لە ڕێگەی مێدیاوە مەهارەی خۆی لە دروستکردنی ترێندی سۆشیەڵ مێدیادا بکاتە هۆکاری تێکدانی سایکۆلۆژیای ئەندامان و لایەنگرانی نەیارەکانی لەم کاتە ناسکەدا کە ڕکابەرە سەرەکیەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆمەڵێک کار و هەنگاوی سەختی لەبەرە دوای ئەوە کەهدنێک گۆرانکاری وهەلومەرجی نێوخۆیی و ناوچەیی ڕوویانداوە! ئەم کارانەی کاک باڤڵ بە جۆرێک هاوشێوەی ئەو یاریانەیە دۆناڵد ترەمپ ە کە لە ریگەی مێدیای فەرمی و سۆشیاڵ مێدیاوە چەند سالێکە دەستی پێکردوە بەرامبەر دیمۆکراتەکان لە ناو خۆ و دژەکانی لەهەر جێگەو پێگەیەکی تر. بە جۆرێک ڕکابەرەکانی توانا و وزیەکی زۆر بەکار دەهێنن بۆ وەڵام دانەوە و دژایەتی کردنی قسەو لێدوانەکانی، کەمتر دەرفەتی هێشتۆتەوە بۆیان بۆ قسەکردن لەسەر بابەتی جددی و ستراتیژی لە چوار چیوەی کار و ئەجێنداکانیدا.

من نازانم ئایا کاک باڤڵ هیچ پلان و ئەجێندایەکی ڕێکخراو و قوڵی هەیە لە پشت ئەم کارانەیەوە یان نا، بەڵام ئەگەر بە ڕێکەوتیش بێت ئەوا وەک کەسێکی سیاسی کە بەرپرسیارێتی حکومی و فەرمی لەسەر نیە ڕێی کەوتوە لە ڕێگەیەکی کاریگەری سەردەمیانە بۆ گەمەی سیاسی و ناردنی پەیام وکاریگەری دانان لەسەر سایکۆلۆژیای سیاسی کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەو پێیەی پۆست و پلەو پایەی لەو ئاستەدا نیە وەڵام نەدرێتەوە، بۆیە وزەو کاتێکی زۆر تەرخان دەکرێت بۆ وەڵام دانەوە و دژایەتی کردنی ئەو هێرشانەی دەکرێت سەریان، دواجار هەر وەڵامێکیش بۆ ئەو دوای ئەو ترێندانە کە زیاتر لە فۆرمی گاڵتە پێکردندایە دەبێتە بەرگریکردنێکی جددیانەو و حەقکردنەوە کە دیسانەوە کاریگەریان لەسەر ڕای گشتی بەو جۆرە نابێت، چونکە وەڵامەکان چاوەڕوانکراودەبن.

تێکدانی سایکۆلژیای دەنگدەر و لایەنگرانی سیاسی هەر پارتێکی بەشدار لە هەڵبژاردن لە کاتی پێش هەڵبژاردنەکاندا یەکێک لە کارە کاریگەر و پڕ مەترسیەکان، لەدونیای پێش کەوتودا ڕێگاو فۆرمی جیاواز بەکار دەهێنرێت بۆ ئەم جۆرە لە هەوڵ، بۆ نمونە لە ئەمریکا و هەندێ وڵاتی پێشکەوتودا لە ڕێگەی ‌هێرشی سایبەری ئیمەیڵ و نامەی پشتیوانی و دژایەتی دەنێرین بۆ کەسانێک کەلەتەمەنی دانگداندان، لەسەر بنەمای زانینی لایەنگری پێش وەختەیان پەیامی پشتیوانی و دژایەتی جیاواز لەوەی خۆیان بۆ دێت بەمەستی دروستکردنی کاریگەری لەسەر تاکی دەنگدەر.