Alternate Text

حکومەتی خۆجێی هەڵەبجە بۆ؟

فەرەیدون نامدار‌ 23/03/2021

رێکخراوەکان بوو کشتوکاڵ بۆ؟ بەرپرسەکانی مێزە خرەکەی پارێزگا یاخود مۆنۆمێنت بۆ؟

دەڵێن دروستکردنی دەوڵەت وەک دروستکردنی دەرمانە ئەگەر چاک بێت خەڵک و میلەت دەحسێتەوە لەنەخۆشی چاکیان دەکاتەوە..

گەر خراپ دروستکرابێت دەبێتە ژەهر تاک بە تاکی کۆمەڵگە تووشی دەردی سەری و نەهامەتی دەکات ئەمڕۆ هەمو جیهان لە ناو موبایلێکدا دەزانن چی دەبێت و چی دەگوزەرێت تەنانەت مردوویەکی دوورە دەستیش لە رێگەیەوە دەدۆزرێتەوە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بێت.

لە هەمووی سادەتر کەشوهەوا و ژینگەی ئەمریکا هەفتەیەک پێشتر ئەگەری روودانی زریان دەزانیت لە رێگەی ناساـوە و هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییانی.

باشە پێم ناڵێن ئێوە بۆ کات و ساتی ئەم فێستیڤاڵەتانن خستە ئەم رۆژەوە، سەرجەم هاوڵاتییانی کوردستانتان خەڵکی کوردستانتان بە عەزێتتان برد و ژن و منداڵان هاتبوون خۆشی ببینن کردتان بەناخۆشی بۆیە حەق نییە جارێکی دیکە و ساڵێکی دیکە خوتان بکەنەوە سوورەی بەر لەشکر و قسەی زل لە بەردەم میدیاکاندا بکەن، هەموو خەڵک دەیزانی هەینی بارانە بەڵام بۆ کردتان؟

وەک فێستیڤاڵی ساڵی 1994 ناشیرینی دەکەن بەڵام ئەوان بەچەک تەقەیان کرد و فێستیڤاڵەکە بۆ ئەبەد مرد و هەرگیز وەک خۆی لێنایەتەوە و ئەمەشتان بەو دەردە برد..

لە کۆتایدا دەڵێم دەبێت ئەم خاڵانە جێبەجێبکەین، وەک جوتیاران و مرۆڤ دۆستان  و یاسایەکان، دەبێت دەستەی رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە لە میدیاکانەوە داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان و میوانەکان بکەن، چونکە کۆڕەوەکەی 1991 بە بیری هاوڵاتیاندا هاتەوە.