ساڵانە ڕۆژی (٢٥)ی نۆڤەمبەر، هەموو کوچکەکانی
کۆمەڵگا بە هەموو بوارەکانیەوە، دەبنە فریادڕەس و خوازیاری کەمکردنەوەی توندوتیژی
و نایەکسانی دەبن بەرامبەر بە ژن تا ئێرە دوبارە و تەنانەت چەقبەستوو و نەگۆڕە، بێ
ئەوەی ئاوڕ لەو درزە بدرێتەوە کە لە نێو چین و ئاست و ڕەگەز و بۆچوون و بڕوای
خەڵکدا دروست بووە.
دیاردەی
توندوتیژی دیاردەیەكی جیهانییە و تایبەت بە شوێنێك یان وڵاتێك یان كیشوەرێك نییە و
لە هەر شوێنێك ژن هەبێت توندوتیژیش هەیە، جا چ بە شێوەی نهێنی بێت یان چ بە شێوەی
ئاشكرا، توندوتیژیشی بە هەموو جۆرەکانیەوە ج(جەستەیی بێت یان دەروونی، سێکسی، هتد)
لەهیچ کتێبێکی ئاسمانیدا ڕێگە پێدراو نیە و قەدەغە کراوە، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم
دیاردەیە ڕوو لەزیاد بوون دەکات سەرەڕای بوونی چەندین ڕێکخراوی تایبەت بەژنان و
پێشکەوتنی کۆمەڵگە، هۆکاری سەرەکیشی دەگەڕێتەوە بۆ نزمی ئاستی پەروەردەی و ڕۆشنبیری
لە كۆمەڵگادا.
بۆ ئهوهی
مافهکانی ژن پێشێل نهکرێت و ژنان بگهن به مافهکانی خۆیان پێویسته لهسهر
دام ودهزگاو کاربهدهستانی دهوڵهت و،ڕێکخراوەکانی بواری ژنان ولایەنە پەیوەندی
دارەکان لە ڕیگای بڵاوکردنەوەی هۆشیاریکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە کار بۆ نەهێشتن و
کەم کردنەوەی توندوتیژی بکەن ، بۆ ئەوەی چیتر ژنان ڕووبەڕووی ئازاری جەستەیی و
دەروونی نەبنەوە هەموو ئەو کەلتورانەی هۆکارن بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی بەرانبەر
ژنان لەمێشکی تاکەکاندا بسڕێتەوە ، ماف و ئەرکی ژنان ڕەچاوبکرێت و بەو چاوەوە
لەژنان بڕوانن کە ئەوانیش مرۆڤن و مافی ئەوەیان هەیە وەک مرۆڤ بژین.
پێویستە لەمەوبەدوا بریار بدەین
ھەموو ڕۆژێك دژی توندوتیژی بین و پێویستە دروشمەکانی ئەم هەڵمەتەش دەستکاری بکەین
و هەندێکیان بگۆڕین و هەوڵ بدەین دروشمەکان واقعی بن و کاری مەیدانیش بکرێت زیاتر
لەوەی کە هەر قسەکردن بێت ، وابکرێت هەموو تاکێک خۆی بە بەرپرسیاربزانێت لە
وەرگرتن و بەخشینی هۆشیاریدا دەربارەی توندوتیژی و بنبڕکردنی .
پێویستە
هەر یەكەمان لەماڵی خۆیەوە دەست پێ بكات بە كردار قردێلەی پرتەقاڵی لە یەخەی
(هاوسەری، دایكی خوشكی، كچی) بدات ئەگەر بە قەناعەتەوە ئەمە كرا، ئەوكات بەشێكی
زۆری توندوتیژییەكان لەسەر بنەمای جێندەری كۆتاییان دێت.
لەم
ڕۆژە جیهانییەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم: بەهەموو
كەموكوڕییەكانەوە ئێستا توندوتیژی بەرامبەر بەژنان وەك تاوان دەناسرێت و هەر كەسێك
پێی هەڵسێت، وەك كارێكی تاوانكارانەو ناشرین لەناو كۆمەڵگەدا سەیر دەكرێت چیتر
ئەوانەی دەستیان لەئاست ژناندا بەرز دەكەنەوە، پاڵەوان نین و لەناو كۆمەڵگەدا
كەسێكی نەخۆش و بێزراون و نەك دەستخۆشی لێ ناكرێت، بەڵكو تاوانبارن و سزا دەدرێن و
لە بەندیخانەدا دەبن.
خۆ ئەگەر كەسێك لەراستی و دروستی ئەمە
بكۆڵێتەوە، ئەوا سەردانێكی چاكسازییەكانی بەسە بۆ ئەوەی بزانێت، ئەوانەی
توندوتیژیان كردووە لەوێ چۆن ژیان دەگوزەرێنن. بۆیە
ئەركی هەمووانە كار بە ئاراستەیەك بكەین كە چیتر ژن چەوساوە نییەو خاوەن پێگەو
پلەی بەرزی كۆمەڵایەتییەو هاوشانی پیاوان ئێستا دەتوانێت ڕۆڵی كاریگەری لەناو
كۆمەڵگەدا هەبێت. دێرین جاف