ته‌نها كه‌نیسه‌یه‌ك نییه، كه‌له‌پورێكی مێژووی و شارستانی و رۆشه‌نبیری هه‌موو مرۆڤایه‌تییه، به‌رله 861 ساڵ بنیاتنراوه و شوێنی تاج له سه‌رنانی ناپلیۆن و ماره‌بڕیی جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بووه، نووسه‌ری گه‌وره‌ی فه‌ڕنسی ڤیكتۆر هۆگۆ رۆمانێكی به‌ناوی (پیاوی كووڕ) له‌سه‌ر نووسیه‌وه، له‌نێو رۆمانه‌كه‌دا باس له ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌كات، هه‌ندێك ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رله پێنج ساڵی كه‌نیسه‌كه‌یان، بۆ پێشبینی كردنی ئه‌و نووسه‌ره گێڕایه‌وه، ئه‌م رۆمانه له ساڵی 1831 بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆیه نۆتردام گرنگێیهكی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی گه‌شتیارییه كه ساڵانه 11 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئاماده‌بوونی كوردستان له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئادگاره مێژوویی و شارستانییه‌دا، له رێگای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سكه‌وتێكی زۆر گرنگه بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له نێو په‌نجا سه‌رۆكی وڵاته گرنگه‌كانی جیهان، نیشانه‌ی به‌هێزی و گرنگی پێگه‌ی هه‌رێم و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی.
به‌تایبه‌تی له‌كاتێكی وه‌ك ئێستادا كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی فراوان بۆته‌وه‌و له‌سه‌رووبه‌ندی گۆڕانی هاوكێشه‌كانی هێزدایه له نێوان گروپه‌كان و وڵاتانی هه‌رێمیدا، دوور نییه سه‌ر بكێشێت بۆ بنیاتناوه‌ی به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر، بۆیه ئاماده‌بوون و دیداره‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌رۆكه‌كانی وڵاتان و حزووری له كۆشكی ئه‌لیزێدا له په‌راوێزی ئه‌و بۆنه‌یه‌دا، زیاد له مانا‌و مه‌غزایه‌كی سیاسی هه‌یه، چونكه هیچ گۆڕانێكی سیاسی و ئه‌منی له هه‌موو جیهاندا، به‌بێ رۆڵ و راوێژی كۆشكی ئه‌لیزێ به‌ڕێوه ناچێت، هه‌روه‌ها هاتنی ترامب و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان له‌م بۆنه‌یه‌دا، رێكه‌وتێكی ره‌مه‌كیانه نییه، به‌ڵكو رێكخستن و مه‌رامی سه‌رۆك ماكڕۆن و ئهلیزێیه.
بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و هاوكاری نێوان ئیداره‌ی ترامپ و هه‌رێمی كوردستانه، چونكه دیداری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی ترامپ ئاسان نییه‌و سه‌رۆكی چه‌ندین وڵات ناتوانن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ببینن، به‌شداری كارای هه‌رێمی كوردستان له سه‌قامگیری عیراق و ناوچه‌كه‌دا زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها ئیداره‌دان له نێوان چه‌ندین وڵاتی درواسێی دژ به‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتێكی گڕگرتوودا كارێكی ئاسان نییه، هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ساڵه ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت، به‌تایبه‌تی تریش له ناو وڵاتێكی وه‌ك عیراقدا كه زۆربه‌ی ستوونه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ده‌ستداوه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كیش له‌ده‌ست میلیشا چه‌كداره‌كاندایه.
هه‌روه‌ها سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات و رێ له گه‌وره‌بوونی پێگه‌و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت. بۆیه وڵاتانی رۆژئاوا ده‌زانن عیراق به‌بێ هه‌رێمی كوردستان بریتی ده‌بێت له دوو كوتله‌ی شیعه و سوننه و هیچی تر، وه هه‌میشه ده‌بێته فاكته‌ری تێكدانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی و پێگه‌یه‌ك بۆ تیرۆر‌و مادده‌كانی هۆشبه‌رو تاوانی رێككخراو، وێڕای ئه‌مه‌ش ده‌بێته دۆزه‌خێك بۆ پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وییه‌كان، مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤیش هیچ به‌هاو سه‌نگێكیان نامێنێت.
له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌رێم ئه‌و تروسكاییه كه شێوه‌و شێوازێك به عیراق ده‌به‌خشێت وه‌ك ده‌وڵه‌ت، بۆیه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر پاراستن و مانه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزی.
ئه‌م رووداوه له رووی مێژووییه‌وه بۆ گه‌لی كوردستان له داهاتوودا ده‌بێته ئارگۆمێنتێكی سیاسی و مێژووی و رۆشنبیری مه‌زن، چونكه له تۆماره‌كانی نۆتردامدا، ده‌بینن رۆژێك له رۆژان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه، شان به‌شانی سه‌رۆكه مه‌زنه‌كانی جیهان، لهكردنهوهیدا به‌شدار بووه.
ئه‌م گرنگییه زیاتر بۆ ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك چۆن ئێستا ئه‌وانه‌ی به‌دوای ساخ كردنه‌وه‌ی مێژووی كورددا ده‌گه‌ڕێن، كه ده‌بینن میری حه‌سنه‌وی یان دۆسته‌كی، نامه‌یه‌كی به مۆر‌و ئیمزای خۆی بۆ یه‌ك له پادشاكان ناردووه، یان نامه‌یه‌كی میر به‌درخان و میر محه‌مه‌دی ره‌واندزی، بۆ محمد علی پاشای گه‌وره‌ی میسر ناردووه چ گرنگییه‌كی مه‌زنی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌و زیاتریش نه‌وه‌ی داهاتوو شانازی به باوكه دامهزرێنهرهكانییهوه ده‌كات، چونكه دامه‌زراندنی وڵات له‌سه‌ر سێ پایه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ستاوه مێژوو ، جوگرافیا ، هۆشیاری، به‌بێ ئه‌م هه‌رسێ پایانه وڵات دانامه‌زرێت.