وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی خوێندنی ئەلکترۆنییەوە ڕیکلام بۆ خوێندنی ئەهلی و ناحکومی دەکات
عادل حەسەن 23/03/2021
هەموو ئەو وانانەی لە پڕۆگرامەکەی بەناو خوێندنە ئەلکترۆنییەکەی وەزارەتی پەروەردە دانراون لە قوتابخانەیەکی ئەهلی ناحکومی تۆمار کراون و لە کۆتایی ووتنەوەی هەموو وانەیەکیشدا قوتابخانە ئەهلییەکە ڕیکلامی بازرگانی خۆیان دادەنێن .
ئەمە لە کاتێکدا لە کەرتی خوێندنی حکومی مامۆستای زۆر لەو مامۆستایانە باشتر هەن و دەتوانن بە شێوازی جوانتر ئەو وانانە بڵێنەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابوردوو مامۆستا پەخشان مامۆستای ئەلفبێ لە شاری کۆیە وەفاتی کرد ، شێوازی وانە ووتنەوەی ئەو لە هیچ قووتابخەیەکی ناحکومی و ئەهلی نەبووە و نییە.
کەرتی خوێندنی حکومی سەدان مامۆستای بە ئەزموونی لەو شێوازەی تێدایە ، بەڵام وەزارەتی پەروەردە بە پیلان کەرتی خوێندنی حکومی وێران دەکات ولە ڕێگەی خوێندنی بەناو ئەلکترۆنییەکەیشیەوە ڕیکلام بۆ کەرتی خوێندنی ئەهلی و ناحکومی دەکات
والسلام