Alternate Text

سیحری ئازادی دەربڕینی پوچەڵکردەوە

لەتیف نێروەیی‌ 23/03/2021

زامە داپۆشراوەکەی بادینان، ئەوەندە دژوارو ویژدان هەژێن بوو، دواجار ناڵێن و هاوارەکانی ئەوزامە لەناو ژوورە تاریکەکاندا، هەموو دەرگا داخراوەکانی واڵا کردەوەو سنوری کیشوەرەکانی بڕی، نەک هەر سیحری هەموو ئەو کۆنگرە رۆنامەوانیانەی کە دکتور دیندار زێباری لەسەر ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەوانی لەهەرێم ئەنجامیداون پوچەڵکردنەوە، بەڵکو وەکو کوترێکی باڵشکاوی سەرنج ڕاکێشی نامەهەڵگر خۆی کرد بە ناو دڵی ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا و فیلمی ڕووداوە ناخ هەژێنەکە وەک خۆی خستە بەرچاوی ویژدانی مرۆڤایەتی.