بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایدەگەیەنێت ژمارەی ئەو کەسانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە پارێزگاکە تێپەڕاندووە گەیشتووەتە ٢٧٤ کەس.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆک، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەشت کەسی دیکە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە.
ئاشکراشی کردووە، تا ئێستا لە سنوری پارێزگاکە ٢٧٤ کەس ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و ٦٧ توشبوش لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.
تا ئێستا لە سنوری پارێزگای دهۆک ٣٤١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.