هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بڕیاریانداوە کە قورسایی سیاسیی خۆیان بخەنە هەولێر و بادینان.
رۆژی سێشەممە ١٢ی ته‌مووز، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی هەولێری کرد و لە مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كادیرانی یه‌كێتی كۆبووەوە و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌شككرد.
لاهور شێخ جەنگی له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد، هەرچەندە خۆمان بەرپرس بووین لە ناکۆکییەکانی نێو یەکێتی و حەزناکەم گلەیی لە کەس بکەم، ئەگەر خۆمان یەکگرتوو و یەکڕیز بووینایە، یەکێتی بەم رۆژە نەدەگەیشت .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژە بەوە دەدات کە وەکو یەکەم هەنگاو بڕیاریانداوە مەکتەبی رێکخراوەکان و مەکتەبی پەیوەندییەکان ببەنەوە شاری هەولێر.
وتیشی، دووئیدارەیی نییە و خۆشمان وەکو سەرۆکایەتیی لە کۆشکی سپی هەولێر دەوام دەکەین و هەولێر بۆ کەس چۆڵناکەین و قورسایی خۆمان دەهێنینە هەولێر و بادینان .
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌م سه‌ردانانه بۆ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی دیكه درێژه‌ی ده‌بێت و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كادیر و كه‌سوكاری شه‌هیدان كۆده‌بینه‌وه و گوێ له خواست و داواكارییه‌كانیان ده‌گرین."