عێراق؛ پێش جه‌ژن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 22/07/2020

Alternate Text


بانکى ناوەندى عێراق، ئاشکرایکرد، مووچەى فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە ئامادەیە و پێش جەژن مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان لەلایەن وەزارەتى داراییەوە دابەشدەکرێت.

ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری بەرپرسێكی باڵای بانكی ناوەندی عیراقەوە بڵاویكردەوە، موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی (ته‌موز/٧)ی ئه‌مساڵ دابینكراوه‌و به‌ر له‌جه‌ژنی قوربان موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.

 شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق، بۆ  (BMC) ئاشکرایکرد، پێش جەژنى قوربان مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەرانى عێراق دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەکى سویلە و نەبوونى پارەدا نییە.

وتیشی، به‌ڵام تا رێككه‌وتن نه‌كرێت هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێردرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا