سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لەئاگادارکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە بەبۆنەی کەڵەکەبونی مامەڵەی هاوڵاتیانەوە مامەڵەی نوێی هاوڵاتیان وەرناگرن.
لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە ڕێکەوتی ٢٦ی ئەم مانگە بەهۆی کەڵەکەبونی ژمارەیەکی زۆری مامەڵەی کۆن کەبەهۆی کەرەنتینە و نەبونی دەوامی فەرمانبەران دروستبوە، بەهیچ جۆرێک مامەڵەی نوێ لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت.
ئهوهشخراتهوهروو، "تا ئەو کاتەشی ئاگاداردەکرێنەوە لە سەردانیکردنی فەرمانگەکان بۆ وەرگرتنی مامەڵەی نوێ پێشوازی لە هاوڵاتییان ناکرێت."
هێما بۆ ئهوهشكراوه، ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر مامەڵەیان پێشکەشی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کردوە بۆیان هەیە سەردانی فەرمانگا بکەن بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان.