ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا لەهەرێم گیانیان لەدەستدا

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٢١٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو هەزار و ٢٩٥ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون کە لە ئەنجامدا ٢١٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ١٤٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو،  کە ١٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ١١ هەزار و ٥٧١ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، شەش هەزار ٣٠٩  تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٤٤٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا