پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێ لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە سیتییەک هاتە دەنگ

کوردستان 23/07/2020

Alternate Text

 پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت تۆمەتباری رووداوەكەی سیتییەكانی دەروازە لەشاری سلێمانی دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەسەر تۆمەتبارێك تۆمارکرد كە هەڕەشەی لێكردووە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەکە لەسیتییەكانی دەروازە لەشاری سلێمانی، بەڵام تۆمەتبار بەدەمانچە رووبەڕوی هێزە ئەمنییەكان بوەوە.

باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد، توانرا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا كە بەتۆمەتبار بووە.

جەختیلەوەشکردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، أ ، م ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا