به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوو ریستۆرانتی گه‌شتیاری داده‌خات.
كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كرنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌ردوو ریستۆرانتی سمیت و سه‌حاب له‌شاری سلێمانی داخران.
روونیشیکردەوە، به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.