هەرچەندە راگەیاندنەکان لە ماوەی رابردوودا وایان
بڵاوکردەوە، کە ئەمڕۆ ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە ئاستێکی باڵا
ئەنجامدەدرێت، بەڵام سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی ئەو یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە
دواخراوە بۆ دوای جەژن.
بەپێی زانیارییەکانی (BMC) کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دواخراوە
بۆ دوای جەژنی قوربان، تا ئەو کاتە هیچ جۆرە کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەو دوو حزبەدا
روونادات.
هاوکات بێستون سابوراوی ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی بە (BMC) راگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ کۆبوونەوەی
نێوان یەکێتی و پارتی لە دوای جەژن، ئەوەی دەوترێت لەسەر کۆبوونەوەی نێوانمان تەنیا
قسەی راگەیاندنە.
پێشتریش سەرچاوەیەک بە BMC راگەیاندبوو،
کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی روون نییە لە چ وادەیەکدا ئەنجامدەدرێت.
ماوه‌ى هه‌شت مانگه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، چه‌ند
جارێكیش هه‌واڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا له میدیاكان
بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه.