لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کتێبی سەرگوزشتەی رۆژانی کۆرۆنا کنێر عەبدوڵا راگەیەندرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی تەمموز، لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لەلایەن سەنتەری میترۆ و رێکخراوی(CDO)، لە شاری سێمانی رێکخرابوو، کتێبی نوسەری کورد کنێر عەبدوڵا لەژێر ناوی سەرگوزشتەی رۆژانی کۆرۆنا راگەیەندرا.
کنێر عەبدوڵا، خاوەنی چەند کتێبێکە، جگە لەوەش چالاکێکی دیاری بواری مافەکانی ژنانە لە هەرێمی کوردستان.
ئەمە یەکەمین کتێبی کوردییە تایبەت بە کۆرۆنا لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بڵاوبووبێتەوە.