ئاگادارن ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە هەرێم چی لێدێت؟

کوردستان 29/07/2020

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌وشی‌ كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی‌ گه‌رمای‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ راگه‌یاندو دەڵێت، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە (BMC) راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە دوایین رۆژی ئەو شەپۆلە گەرمایە دەبێت، لە سبەی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژنی قوربان، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "شەپۆلی گەرماكە كۆتایی دێت ‌و بەراورد بە ئێستا پلەكانی گەرما چوار بۆ شەش پلە دادەبەزن".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ ره‌وشی‌ كه‌شوهه‌وای‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی‌ پارێزگاكانی‌ "هه‌ولێر، سلێمانی‌، دهۆك، كه‌ركوك"ه‌وه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌ڕوو:

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا