وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە هیچ وەفدێکیان چووبنە قەندیل بەمەبەستی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پەکەکە.
وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە چوونی وەفدی ئەمریکی بۆ قەندیل و کۆبوونەوەیان لەگەڵ پەکەکە دەکەن، دوورن لە راستییەوە و هیچ شتێکی لەو شێوەیە رووینەداوە.
پێشتر هەواڵێک بڵاوبووەوە کە باسی لەوەدەکرد، وەفدێکی ئەمریکی بەمەبەستی سۆراغکردنی چوار منداڵ لەگەڵ باوکیاندا سەردانی قەندیلیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە کۆبوونەتەوە.