مەکتەبی سیاسی
یەکێتی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی هاوسەرۆکانی (بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی)
کۆبووەوە، تیایدا بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ئامادەی کۆبوونەوەکە
بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە
چواری ئابی ٢٠٢٠ لە شاری سلێمانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی هاوسەرۆکانی
یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، لەگەڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە، لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ و جێی بایەخ، دوا گۆرانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان،
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی چارەسەرکرنی سەرجەم کێشە و قەیرانەکان بە ھەمەھانگی
لە نێوان گشت لایەنە سیاسییەکان لە پێناو تێپەڕاندنی دۆخەکە و کۆتایی ھێنان بە کێشە
و قەیرانەکان، لە بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی کرایەوە.
لەبەشێکی دیکەی
کۆبوونەوەکەدا، باس لەپێویستی چارەسەرکرنی
پرسی دابینکردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی مووچەخۆران، بەتایبەتی چارەسەرکردنی
کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی،
کۆتایی ھێنان بەو پرسە.