ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا لەهەرێم گیانیان لەدەستدا

کوردستان 05/08/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٤٠٤ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو هەزار و ٢٩٦ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون کە لە ئەنجامدا ٤٠٤ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ١٦٠ توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو،  کە ١١ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ١٥ هەزار و ٥٧٧ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، نۆ هەزار ٧١١  تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٥٩٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا