دوای تێپەڕبوونی چوار رۆژ بەسەر خنکانیدا تەرمی گەنجێک لە ئاوی رووباری سیرواندا دۆزرایەوە.
عەلی جەمال قەدوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی چوار ڕۆژ پێش ئیستا لەکاتی مەلەکردندا لەگوندی قولە سوتاو گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلار بەناوی ( محمد جلال سەمین ) لەڕوباری سیروان خنکا دوای چوار رۆژ گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەنزیک قەزای کەلار تەرمەکەی لەڕوباری سیروان دۆزرایەوە.
روونشیکردووەتەوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت.