"پرۆژه‌ی میدیای ئه‌لكترۆنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیه‌ له‌سه‌ر ئازادی تاك"

کوردستان 13/08/2020

Alternate Text

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان و میدیاكارو چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی، لەرێگەی یاداشتێكەوە كە ئاراستەی رای گشتییان كردووە، داوایان كردوە (پرۆژە یاسای  رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی لەهەرێمی كوردستان) رابگیرێت و كاری پێ نەكرێت و بەهەڕەشەیەكی جددی بۆ سەر ئازادیی تاك لەهەرێمی كوردستان ناوی دەبەن.

 دەقی یاداشتەكە:
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان
نوسەرو رۆژنامەنوس و یٔازادیخوازان
كاربەدەست و بڕیاربەدەستانی كوردستان


لەكاتێكدا كوردستان بەدۆخێكی زۆر خراپی سیاسی و یٔابوریی تێدەپەڕێت و نەهامەتی و برسێتی خەڵك گەیشتۆتە دۆخێكی زۆر مەترسیدار. موچەو قوتی موچەخۆرانی كوردستان چۆتە قوڕگی شێرو دیار نییە چی بەسەردێت. رۆژانە بەڵگەو دۆیكۆمێنتەكانی گەندەڵی و خراپیی حكومڕانیی یٔەم وڵاتە لەمیدیاكان و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی بڵاودەكرێتەوە. پرۆژە یاسایەك لەژێر ناونیشانی رێكخستنی میدیای یٔەلیكترۆنی گوایە بۆ رێكخستنی میدیای یٔەلیكترۆنیە پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كراوەو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.


لەراستیدا یٔەو پرۆژەیە كە ناوەرۆكەكەی یٔێستا یٔاشكرا دەبێت، پێناچێت بۆ رێكخستنی میدیای یٔەلیكترۆنیی بێت، بەڵكو هەوڵێكە بۆ بەرتەسككردنەوەو یٔازادییەكان و بێدەنگكردنی هاوڵاتیان تاوەكو نەتوانن لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی رەخنەو تێبینی و سەرنجی خۆیان لەبارەی رووداوەكان و گرفت و كەموكوڕیی و گەندەڵییەكانی حكومڕانی دەرببڕن.


بۆ رەتکردنەوەی یٔەم یاسایە هەر یٔەوەندە بەسە کە بڵێین هیچ جیاوازییەک لەنیوان یٔەکاونت و پەیجی دامودەزگا میدیاییەکان و یٔەکاونت و پەیجە شەخسییەکاندا ناکات. یٔەمەش مانای وایە دەشێت هەر هاوڵاتییەک لەسەر نووسین یان کۆمێنتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راپێچی بنکەی پۆلیس و دادگا بکرێت. جگە لەوەش یٔاماژەکردن بە یاسای تیرۆر دەرگا لەسەر یٔەوە دەکاتەوە لەسەر نووسین و بڵاوکردنەوە، میدیاکاران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە یاسای تیرۆر دادگایی بکرێن. یٔەمە لەکاتێکدایە کە یاسا دەبێ هەمیشە بە دوور بێت لە هەموو ناڕوونی و یٔاڵۆزییەک، چونکە یٔەمە بواری تەفسیری جیاواز دەڕەخسێنێ و دەشێت ببیتە یٔامڕازی بێدەنگکردن، نەک پاراستنی مافەکان. یٔەوەی یٔێستا لەپرۆژەكەدا هاتووە بیانوو دەداتە دەسەڵاتداران و كاربەدەستان تا بەیٔارەزووی خۆیان تۆمەت بخەنە پاڵ هاوڵاتیی یان فەرمانبەر یان هەركەسێك لەم وڵاتە، دواتر بەو تۆمەتە لەكارو وەزیفە دوریبخەنەوە یان زیانی پێبگەینن.

خەڵكی كوردستانی بێدەرەتان
یٔازادیخوازانی كوردستان


یٔاشكرایە كە یٔازادی و پاشەگەردانی جیاوازیی زۆریان هەیە، هەموومان دەزانین دەركردنی یاسا بۆ رێكخستنی ژیان زۆر گرنگە، بەڵام ترسێكی زۆرمان هەیە كە یاساكە بەشێوەیەكی خراپ و بۆمەبەستی شەخسی و حزبی بەكاربهێنرێت! هەربۆیە دەبینین یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35 لە ساڵی 2007 وە دەرچووە بەڕوونی رێگریی دەكات لە دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان، بەڵام تایٔێستا رۆژنامەنوس لەسەر نوسین و دەستگیردەكرێن! چونكە بەشێك لەدادوەران لەژێر كاریگەریی بارودۆخی حزبیی كوردستان بەیاسای دیكە تۆمەت دەخە پاڵ رۆژنامەنوسان.


پێویستە هەموولایەك یٔاگاداربێت كە یٔەم پرۆژەیە یاسایەی یٔێستا بەردەستە، نەك میدیا بگرە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش كۆت و بەند دەكات، كۆمەڵێك رێكارو سزاو غەرامە لەخۆ دەگرێت پێچەوانەی پرەنسیپە بنەڕەتییەكانی یاسا و رێكارە كارپێكراوەكان رێكخستنی كاروباری حكومڕانیە. 


خراپی یٔەم حكومڕانییە بەڕێگرتن لەناڕەزایی خەڵك چارەسەر نابێت، هەروەك یٔینكاری كردنی راستیی هیچ لەراستییەكان ناگۆڕێت. یٔێستا تاكە رێگایەك بۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕین و رەخنەگرتن لەحكومڕانیی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە، چونكە حكومەت و بەشێك لەحكومڕانانی هەرێم هەموو گۆڕەپانەكانی كۆبونەوەی جەماوەریی و خۆپێشاندانیان بەڕووی خەڵك داخستووە، بێگومان بەیاسای رێكخستنی خۆپێشاندان، كە دیسان یٔەویش خراپ بەكاردەهێنرێت.


یٔێمە وەكو ژمارەیەك زۆر نوسەرو رۆژنامەنوس و یٔەكادیمیی و یاساناسانی كوردستان، دەمانەوێت دەنگی ناڕەزایی خۆمان بگەینە دەسەڵاتداران و خەڵكی كوردستانیش لە وەها هەوڵێك یٔاگاداربكەینەوە. داوا لەحزب و لایەنە سیاسییە حكومڕانەكان و حكومەت و یٔەندامانی پەرلەمان و هەموولایەك دەكەین، یٔەم پرۆژە یاسایە راگرن پێویست بەپرۆژەیەكی وەها ناكات، بەڵكو تەنها بڕیارێك دەربكەن كە میدیای یٔەلیكترۆنی بچێتە ژێرباری یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35 ساڵی 2007.
یٔەم نوسەرو رۆژنامەنوس و یٔەكادیمی و یاسا ناسانەی یٔیمزایان كردووە:


1-    مەریوان وریا قانیع
2-    سەردار هەركی/ یاسا ناس
3-    رەوف بێگەرد
4-    مەسعود عەبدولخالق
5-    خالد دۆسكی
6-    سەرتیپ جەوهەر
7-    یٔاوات عەلی – سەرۆكی دامەزراوەی نالیا
8-    یٔاسۆس هەردی
9-    سەردار محەمەد
10-    موحسین عوسمان
11-    رێبین هەردی
12-    شادمان مەلا حەسەن
13-    شوان داودی
‎14- شوان محەمەد
15-    رێبوار كەریم وەلی
16-    دڵشاد مەجید
17-    بورهان حاجی عەلی
18-    هیوا قادر
19-    یٔارام سەعید
20-    خالید سلێمان
21-    د. هەردەوان نەقشبەندی – مامۆستای زانكۆ
22-    یٔەحمەد عەبدولقادر/ پارێزەر و یاساناس
23-    مەكی یٔامێدی
24-    یٔەیوب یٔەنوەر – مامۆستای زانكۆ
25-    یٔیبراهیم عەباس
26-    شیلان دەرگەڵە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا