پارێزگاری هەولێر هاوڵاتیان ئەم کارە بکەن کۆتایی بە کۆرۆنا دێت

کوردستان 15/08/2020

Alternate Text

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، هێشتا دەرفەت ماوە ئەگەر هاوڵاتییان پابەندبن و رێنماییەکان جێبەجێبکەن دەتوانین ئەو دۆخه سەختە تێپەڕبکەین

فرسەت سوفی، پرێزگاری هەولێر لەكۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەداخەوە ئەوەی نەمان دەخواست پێی گەیشتین، هەرچەندە رێکاری باشمان گرتە بەر، بەڵام پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان وایکرد بگەینە ئەو قۆناغە سەختە، وەکو ژووری ئۆپڕاسیۆن و پارێزگای هەولێر هەرچی لەتواناماندا بێت دەیکەین بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵک".

وتیشی، "هێشتا دەرفەت ماوە ئەگەر هاوڵاتیان پابەندبن و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن دەتوانین ئەو دۆخه سەختە تێپەڕبکەین، تاکە چارەسەریش تاک پارێزییە بەبەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ".

جەختیشیکردەوە، "ئەوانەی باوەڕیان بەنەخۆشییەکە نەبوو ئێستا دەبینن هەر رۆژە و پێشوازی لەتەرمی ئازیزێک دەکەین یان دەبینن توشبووان لە چ دۆخێکدان".پارێزگاری هه‌ولێر جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، ئێستاش دەبینین هاوڵاتیان باشتر خۆیان دەپارێزن، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات، ڕەنگە لەداهاتوو ئامارەکان بەرەو کەمبوونەوە بچن، بەپێچەوانەوە ئیلتزام نەکردن بە ڕێنماییەکان ڕەنگە دۆخەکە لەئێستاش خراپتر بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا