عەلی حەمەساڵح: لە شەش مانگی كۆتایی ٢٠١٩ قاچاغی جگەرە دەستی پێكردووە

کوردستان 09/09/2020

Alternate Text

عەلی حەمەساڵح ئاشكرادەكات لە شەش مانگی كۆتایی ٢٠١٩ قاچاخی جگەرە دەستی پێكردوە و دەشڵێت،"داھاتی گومرگی جگەرەش بەھۆی قاچاغی تەنیا لە باشماخ ٥٤ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٨٠ دۆلار کەمی کردووە".

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بەناونیشانی (ئەنجامی بەدواداچونێک بۆ جگەرەی قاچاغ، تەنیا لە جگەرە ٥٤ چوار ملیۆن دۆلار) بڵاویكردەوە، و رایگەیاند،"لەشەش مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ ەدا، قاچاغ نییە یان زۆر کەمە، جگەرەی هاتوو یەك ملیۆن و ٦٩٢ هەزار و ٢٢٦ کاتۆن بە فەرمی لە باشماخەوە داخڵبووە.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت،"لە شەش مانگی کۆتایی ٢٠١٩ەدا قاچاغی دەستپێدەکات، ھاتنی جگەرە زۆر کەمدەبێت، ٣٢٢ هەزار و ٥٧٤ كارتۆن دا داخڵبوە."

رونیكردووەتەوە، "بەبەراوردی ئەم دو ژمارە ٨١٪ جگەرە بە قاچاخ داخڵبوە. داھاتی گومرگی جگەرەش بەھۆی قاچاغی تەنیا لە باشماخ ٥٤ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار و ٨٠ دۆلار کەمیکردووە."

ئاماژەی بەوەشكردووە،"قاچاخی و فێڵ و کۆمپانیاکاری لەسەرجەم خاڵە سنوریەکان ھۆکارێکی گەورەن بۆ گرفتی مووچەو قەیرانی دارایی."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا