دابەزینی بەهای تمەن ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

ئابوری 14/09/2020

Alternate Text

دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و ٦٥٠ هەزار تمەن.

دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و لە ئێستادا نرخی دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەرە بە ٢٦ هەزار و ٥٠٠ تمەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە بەهای تمەنی ئێرانی دابەزی و هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە بازاڕی کڕین و فڕۆشتنی دراو لە تارانی پایتەختی ئێران، بەزیاتر لە ٢٦ هەزار و ٥٠٠ تمەن مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە دوو ملیۆن و ٦٥٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پیوەکراوە.

دراوە ئێرانییەكە لەمساڵدا نزیكەی نیوەی بەهاكەی لەدەستداوە، وێڕای بوونی سزاكانی ئەمریكا پەتای كۆرۆنا و دابەزینی بەهای نەوت گرفتە ئابورییەکانى ئێرانى گەورەتر کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا