قوباد تاڵەبانی و جەیمس جێفری لەسەر ئەم پرسانە کۆبوونەوە

کوردستان 22/09/2020

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و دانوستانەكانی هەولێر و بەغدادی تاووتوێكرد.

لەڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە، "لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، تاووتوێی دۆخی سوریا و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی رێكخراوی داعشی لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق كرد".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسییەكانی تیرۆر و توندوتیژی.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باسی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق و رەوتی دانوستانەکانی هەولێر و بەغداد کراوە، كە ئامانج لێی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و گەیشتنە بە رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەن، وەك لەڕاگەیەندراوەكەی نوسینگەی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم هاتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا