بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەباوە سبەی سێ گەڕەکی سلێمانی بێ کارەبا دەبن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلول، بەرێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (مه‌جید به‌گ و مامۆستایان و شێخان) كه پێوه‌رى زیره‌كیان بۆ نه‌به‌ستراوه ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەره‌كانی (٦٤) و (٦٥) (٦٦) سبه‌ینێ دووشە‌ممه، پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له كاتژمێر (٧ ی به‌یانی تا ١٢ ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت.
.روونیشیکردووەتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە، دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە