سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان 29/09/2020

Alternate Text

سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کەلار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەڵاح کوێخا،  بەیانی ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

ماوەی دوو هەفتەیە سەڵاح کوێخا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو بەو هۆیەشەوە دۆخی تەندروستی بەرەو خراپی رۆیشتبوو.

سەلاح کوێخا سەرەتای ئەم مانگە دەستبەرداری پۆستەکەی ببوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا