وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم سیسته‌می هێڵی گه‌رمی بۆ سكاڵای
هاوڵاتیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی جۆریی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت دامه‌زراند.
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە و واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی لەسەرە
،هاتووە، هاوڵاتیان ده‌توانن هه‌ر گله‌یی و سكاڵایه‌ك كه له كاتی سه‌ردانكردنی
فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان له ئه‌فسه‌ر و
كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌یانه، له رێگه‌ی هۆبه‌ی
هێڵی گه‌رمی ژماره (414)ـه‌وه و هۆبه‌ی ئۆنڵاینیشه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن
و سكاڵاكانیان تۆمار بكه‌ن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دەوام و کاتژمێرەکانی کارکردنی ئەم هێڵە گەرمە
تەنیا لە کاتی دەوامی فەرمی دەبێت لە کاتژمێر
٨ بەیانی تا ٣ی پاشنیوەڕۆ.
لە کۆتایی فەرمانەکەدا هاتووە،
هۆبەیەکی تایبەت بەم سکاڵایانە دەکرێتەوە و به‌پێی خه‌سڵه‌تی پێوانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی رێكده‌خرێت.