یەکێتى زانایانى ئیسلامى جیهان وەڵامى ماکرۆنى دایەوە

کوردستان 03/10/2020

Alternate Text

یەکێتى زانایانى ئیسلامى جیهان لەوەڵامى ئیمانویل ماکرۆنى سەرۆکى فەرەنسادا دەڵێت "ئێوە لە قەیرانى رەوشت و مرۆڤایەتى و سیاسەتدان".

وەک وەڵامێک بۆ ئەو قسانەى ئیمانوێل ماکرۆنى سەرۆکى فەرەنسا کە چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاندبوو، کە ئیسلام لە هەموو شوێنێکى دنیادا لە ئێستادا لە قەیراندایە، عەلى قەرەداغى سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئیسلامى جیهان لە پەیامێکیدا وەڵامى ماکرۆنى دایەوە و رایگەیاند، داهاتوو بۆ ئاینى ئیسلامە و ئەوان بەزەییان بەو سەرۆکانەدا دێتەوە کە ترسیان لە ئاین و بەتایبەتیش لە ئیسلام هەیە و ئیسلام لە ئێستادا لە هیچ جۆرە قەیرانێکدا نییە.

عەلى قەرەداغى ئەمیندارى گشتى یەکێتى زانایانى  ئیسلامى جیهان لە پەیامەکەیدا بۆ ماکرۆن دەشڵێت، ئێوە قەیرانى دارمانى رەوشت و مرۆڤایەتى و سیاسەتتان هەیە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە گوتەیەکدا لە شارۆچکەی لێمیوغی دەرەوەی شاری پاریس رایگەیاند، ئیسلام لە سەرانسەری جیهاندا "لە قەیراندا"یە و وتیشی، حکومەتی فەرەنسا کاردەکات لە قوتابخانە و مزگەوتەکاندا کۆتایی  بە خوێندن و پەروەردەی ئایینی پەڕگیرانە بهێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا