ئەنجومەنى ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

کوردستان 08/10/2020

Alternate Text

ئەنجومەنى ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکى لەسەر  بەرپرسە تیرۆرکراوەکەی دهۆک  بڵاوکردەوە .
 
 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، "بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە 2020/10/8 کاتژمێر 5:30 ، غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی ڕەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو".

ئەوەشی ڕایگەیاندووە،  "ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین . بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن".

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی گەلیکێ لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی تەقە لە غازی ساڵح ئالیخان بەرێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێرێ کرا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا