بەرپرسێکی جێبەجێکاری مانچستەر سیتی دڵنیایی دەدات کە توانای كڕینەوەی
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینییان دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو.
دوای ئەوەی یاریزانی بارشەلۆنە ، میسی، لە مانگی ئابدا ئاشکرای کرد کە دەیەوێت
یانە ئیسپانیەکە جێبێڵیت، مانچستەر سیتی بەڕیتانی ئامادە بوو میسی بخاتە نێو ڕیزەکانی
خۆی، بەڵام ئەستێرەکە پەشیمان بوویەوە و بڕیاری مانەوەی لەگەڵ یانەکەدا دا، لانی کەم
تا ئەو کاتەی گرێبەستەکەی تەواو دەبێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.
جێی باسە ، میسی توانیویەتی تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ نازناوی جیهانی بەدەست بێنێت،
ئەگەری هەیە لەگەڵ دەسپێکی وەرزی نوێدا، ئەستێرەکە لە نێو ڕیزەکانی مانچستەر سیتی ببینرێت