ئەمڕۆ دوو شه‌ممه ١٢ى تشرینى
یەکەم، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکی بە ٤٠ دۆلار و ٢٥ سەنته و هاوكات، نرخی
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٤٥ سەنتە.
راپۆرته ئابوورییه جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لە
ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە
ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه، له ناوه‌راستی
مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا و به هۆی گرژییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ریازه‌وه نرخی به‌رمیلێك
نه‌وت بۆ نزیكه‌ی ٢٠ دۆلار دابه‌زی، كه ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاربوو له ماوه‌ی ١٧
ساڵی رابردوودا و له دوای جه‌نگی عێراق ئه‌مریكاوه نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌یه
دابه‌زێت.