سبەى وەزیرى دارایى دەچێتە پەرلەمان

کوردستان 12/10/2020

Alternate Text

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکێتى رایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنى پرسى موچە، سبەى وەزیرى دارایى سەردانى پەرلەمان دەکات.

 

سەرکۆ ئازاد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکێتى بە BMC راگەیاند، بڕیارە سبەى ١٣ى تشرینى یەکەم لەبارەى پرسى موچەوە سەردانى پەرلەمان بکات.

لەبارەى وردەکارى سەردانەکەى وەزیرى دارایى هەرێم بۆ پەرلەمان ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، سەردانەکەى وەزیرى دارایى لەسەر داواى خۆى بووە و بڕیارە لەبارەى شێوازى دابەشکردنى موچەوە روونکردنەوە بدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، وا بڕیارە سبەى وەزیرى دارایى لەگەڵ لیژنەى دارایى پەرلەمان کۆببێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیاردراوە موچەی پێنج مانگی ئەمساڵ پاشەکەوت بکرێت و حکومەت دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى نۆ بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا