قائیمقامی سلێمانی: دوو مانگی زۆر قورسمان لەبەردەمە

کوردستان 13/10/2020

Alternate Text

قائیمقامی سلێمانی  ناوەڕۆکی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئاشکرادەکات و دەڵێت "هەرکەس و لایەنێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ دەکرێت".

ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە دیداری تایبەتی کەناڵی BMC رایگەیاند، تەواوی ئەو شوێنانەی هاووڵاتیان ناچارن سەردانیان بکەن، هەر لە نانەواخانە و قەسابخانە و دوکان و مارکێتەکان دەبێت پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن و بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێن.

وتیشی، دوو مانگی زۆر قورسمان لەبەردەمە و داواکارین هۆشیاری هاووڵاتیان لە ئاستێکدا بێت خۆیان خۆپارێزی بکەن.

ئەمشەو بەرنامەی دیداری تایبەت بە میوانداری ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی،  کاتژمێر (٢١:٠٥)خولەک لەسەر شاشەی کەناڵی BMC پەخشدەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا