دەزگای لوتکە: خێزانێکی کورد بە پاسپۆرتی دیپلۆماسی ساختە چوونەتە ئەڵمانیا

کوردستان 15/10/2020

Alternate Text

دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا جۆرێکی نوێی قاچاخی دۆزییەوە کە بۆتە مایەی سەرسوڕمانی هەمووان، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینی خێزانێکی چوار کەسی باکوری عێراق بە فڕۆکەی تایبەت لە فڕۆکەخانەی شاری میونخ نیشتنەوە. سەرەتا وەک نوێنەر خۆیان ناساندبوو، بەڵام دواتر دەرکەوت کە بڕی شەست هەزار یۆرۆیان داوە بە قاچاخچی بۆ ئەوەی لە ئیستەنبوڵەوە بیانگەیەنێتە ئەڵمانیا.

دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، ڕۆژی دوو شەممە پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە کە باوک و دایکەکە تەمەنیان ٤٩ ساڵ و ٤٤ ساڵە و منداڵەکانیشیان تەمەنیان ٧ و ١٢ ساڵە و دانیشتووی باکوری عێراقن، هاوکات بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە ئەم خێزانە کوردن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
هەر بە ووتەی خۆیان، ئەم خێزانە لە ترسی باوکی ئافرەتەکە هەڵهاتوون کە وویستوویەتی خۆی و منداڵە کچە ٧ ساڵانەکەی خەتەنەبکرێن، هەر بۆیە باوانەکە خانووەکەیان فرۆشتووە و هەڵهاتوون و چوونەتە تورکیا و لەوێ بڕی شەست هەزار یۆرۆیان داوە بە قاچاخچیەکی سوری بۆ ئەوەی بگەنە ئەڵمانیا.

سەرەتا باوکەکە هەوڵیدابوو کە بڕوا بە ئەفسەرەکان بهێنێت کە ئەوان نوێنەرن و دەیانەوێت بچنە دورگەی دۆمینیکا، بەڵام بەڵگەنامەکانیان و چیرۆکەکەیان پێچەوانەی ئەمانە بوو.

دەزگای لوتکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە،هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکە نەیانتوانیوە بە زمانی دیپلۆماسی قسە بکەن کە ئەوانیش فەرەنسی و ئینگلیزیە، ئەمەش زیاتر ئەفسەرەکانی خستبووە گومانەوە. وە لە ئێستادا خێزانەکە لە سەنتەرێکی چاوەڕوانی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی ئەنجامی داوانامەکانیان دەردەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا